
چارەنووس ئەو شتە نییە کە چاوەڕێی دەکەیت،بەڵکوو ئەو شتەیە کە خۆت دروستی دەکەیت
کۆنترۆڵی گەشتەکەت لە دەستی خۆتدایە. لەگەڵ ئەزموون، هەموو هەنگاوێک بەرەو سەرکەوتنە.
ئایا ئەم کێشانەت هەیە؟
زۆرینەی خوێندکارانی پۆلی دوازدە ڕووبەڕووی ئەم کێشانە دەبنەوە

بابەتەکان قورسن و کەس نییە ڕوونکردنەوەت بۆ بدات
مامۆستا لە پۆلدا خێرا دەڕوات و تۆ لە دواوە دەمێنیتەوە.
ئەگەر سەرەتای بابەتێک تێنەگەیت، چۆن بەردەوام دەبیت؟

بابەتەکان زۆرن و کات کەمە
هەموو ڕۆژێک دەڵێیت سبەی دەست پێ دەکەم، بەڵام کات دەڕوات.
دڵنیا نیت لە کوێوە دەست پێ بکەیت و چی گرنگە.

خوێندن و لەبیرچوونەوە
دەست دەکەیت بە خوێندنەوە لە یەکەمەوە.
تاقیکردنەوە نزیک دەبێتەوە و هەست دەکەیت هیچت بیر نەماوە.
بەڵام ئێستا
چارەسەر هەیە
هاوڕێیەکی زیرەک لە گەشتی پۆلی دوازدەدا

کۆنترۆڵی گەشتەکەت لە دەستی خۆتدایە
لەبڕی ئەوەی چاوەڕێی کەسێک بکەیت ڕێگات نیشان بدات
خۆت ببە داڕێژەری پلانی خوێندنت
بە تایبەتمەندییەکانی ئەزموون تۆ دەتوانیت بڕیاری زیرەکانە بدەیت
ئەمساڵ، ساڵی تۆیە، دەست پێ بکە

"هێزی دڵۆپە ئاوێکی بچووک لە بەردەوامیدایە، کە دەتوانێت بەردێکی گەورە کون بکات"
هێزی تۆ لە پابەندبوونی ڕۆژانەدایە
هەر ڕۆژێک کە ڕاهێنان دەکەیت، ئەڵقەیەک بۆ زنجیری سەرکەوتنت زیاد دەکەیت
خشتەی تاقیکردنەوەی ڕۆژانەی ئەزموون وادەکات ئەو زنجیرە نەپچڕێت
پێویست ناکات هەموو شتێک لە ڕۆژێکدا بکەیت، تەنها پێویستە هەموو ڕۆژێک شتێک بکەیت

"باشترین ڕاهێنان بۆ هەر تاقیکردنەوەیەک، کارکردنە لەسەر نموونەی ڕاستەقینە"
خوێندنی بابەتەکان بە تەنها بەس نییە
دەبێت بزانیت چۆن پرسیاریان لێ دێتەوە
ئێمە هەموو پرسیارەکانی ساڵانی پێشوومان بە شێوەیەکی ڕێکخراو بۆ داناویت
کاتێک لەگەڵ پرسیارەکان ئاشنا بوویت، هیچ شتێک سوپڕایزت ناکا

"کاتێک پرسیارێک لە نیوەی شەودا خەیاڵت دادەگرێت، هەست بە تەنهایی مەکە"
مامۆستایەک کە ٢٤ کاتژمێر لەگەڵتە
نیوەی شەوە و پرسیارێکی بیرکاریت بۆ دروست بووە؟
پێویست ناکات چاوەڕێ بکەیت
لە ژیرییە دەستکردەکەمان بپرسە و هیچ پرسیارێک بەبێ وەڵام مەهێڵەرەوە

"کات وەک ڕووبارێک وایە، هەرگیز ناگەڕێتەوە. بەڵام دەتوانیت لە هەر چرکەیەکیدا، گەنجینەیەک بدۆزیتەوە"
خولەکی بەتاڵت هەیە؟
لە ڕێگای گەڕانەوەی بۆ ماڵ یان چاوەڕێی شتێک دەکەی؟
ئەو کاتانە بە فیڕۆ مەدە
فلاشکارد بەکاربهێنە بۆ بیرهاتنەوەی یاسا و چەمکە گرنگەکان
خوێندنی زیرەکانە واتە قۆستنەوەی هەموو دەرفەتێک

"زانست بناغەیە، پێداچوونەوەش چیمەنتۆکەیەتی"
ئایا لە لەبیرچوونەوە بابەتەکان دەترسیت؟
ئەمە کێشەی تۆ نییە، بەڵکوو سروشتی مێشکی مرۆڤ وایە
سیستەمی پێداچوونەوەی بەردەوام بە زیرەکانە بابەتی کۆن و نوێت بۆ تێکەڵ دەکات
لەبری لەبیرچوونەوە، زانیارییەکانت قووڵتر و جێگیرتر بکە

"گەورەترین هەنگاو بۆ پێشکەوتن، وەستانێکە بۆ ئەوەی سەیری ئاوێنە بکەیت"
خوێندن بەبێ شیکردنەوە، وەک گەشتکردنەوە بەبێ نەخشە
لە بەشی شیکردنەوەی ئاستدا پێت دەڵێین لە کام بەش بەهێزیت و لە کام بەش پێویستت بە خوێندنی زیاتر
یەکەم هەنگاو، ئاستی ڕاستەقینەت بزانە
"هەموو گەشتێکی هەزاران کیلۆمەتری، بە یەک هەنگاوی بچووک دەست پێ دەکات"
چۆن دەست پێ بکەین
ئاپەکە دابەزێنە
لە App Store یان Google Play
بەشداری بکە
لە یەکەم تاقیکردنەوەی ڕۆژانە
بەخێربێیت
بۆ ئەزموونێکی نوێی خوێندن

گەشتەکەت لێرە دەست پێ دەکات
ئەمساڵ، ساڵی تۆیە
بەردەست لە iOS و Android