دەربارەی ئەزموون
ئەزموون بۆ یەک ئامانج دروست کراوە: یارمەتیدانی قوتابییانی پۆلی ١٢ـی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بە متمانەوە بچنە تاقیکردنەوەی وەزارییەوە. ساڵی پۆلی ١٢ قورسترین ساڵی خوێندنە؛ بابەتەکان زۆرن، کات کەمە و زۆربەی قوتابییان کەسیان نییە لە نیوەی شەودا پرسیاری لێ بکەن.
ئێمە پرسیارە وەزارییەکانی ساڵانی پێشوومان کۆکردەوە، بە پێی بەشی کتێب ڕێکمانخستن و بۆ هەر پرسیارێک ڕوونکردنەوەمان زیاد کرد. پاشان ئەو ئامرازانەمان زیاد کرد کە قوتابییان داوایان کرد: مامۆستای زیرەک، فلاش کارت، هەڵە باوەکان، ئامانجەکان، تاقیکردنەوەی سۆما و زۆری تر.
ئەزموون لە لایەن The S Dev LLC دروست کراوە و لە فێبریوەری ٢٠٢٥ەوە لە App Store و Google Play بەردەستە. وەشانی ٢٫٠ لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ بڵاو کرایەوە.

ئەزموون بە ژمارە
+٣٩ هەزار
قوتابی
+٣٤ هەزار
پرسیار
+٥ هەزار
فلاش کارت
٤٫٧
هەڵسەنگاندن
١٢
بابەت
٢٠٢٥
لە App Store و Google Play
ئەوەی بڕوامان پێیەتی
ڕاهێنانی ڕاستەقینە
باشترین ڕاهێنان بۆ هەر تاقیکردنەوەیەک کارکردنە لەسەر پرسیاری ڕاستەقینەی خۆی.
تێگەیشتن، نەک لەبەرکردن
هەر هەڵەیەک دەرفەتێکە بۆ تێگەیشتن، بۆیە هەر پرسیارێک ڕوونکردنەوەی هەیە.
هەموو ڕۆژێک شتێک
پێویست ناکات هەموو شتێک لە ڕۆژێکدا بکەیت، تەنها پێویستە هەموو ڕۆژێک شتێک بکەیت.
بە زمانی خۆت
بە کوردیی سۆرانی و بادینی، بە زاراوەکانی کتێبەکەت.
پەیوەندی
ئەمساڵ، ساڵی تۆیە
ئەزموون دابەزێنە و پێش ئەوەی هەژمار دروست بکەیت سەیری بکە.
