ئەزموون بۆ قوتابخانە و مامۆستایان
هەمان ئەزموون کە قوتابییانت بەکاری دەهێنن، لەگەڵ ئامرازی بەڕێوەبردن بۆ قوتابخانەکەت: لە داشبۆردی وێب و لە ئەپەکەدا، بە کوردی و ئینگلیزی.
قوتابییان و پۆلەکان
پۆلەکان دروست بکە و قوتابییان بە کۆدی بەشداریکردن بێنە ناو قوتابخانەکەت.
ئامادەبوون
ئامادەبوونی هەر وانەیەک تۆمار بکە.
خشتەی وانەکان
خشتەی هەفتانەی وانەکان بۆ هەر پۆلێک.
تاقیکردنەوە و نمرە
تاقیکردنەوە زیاد بکە، نمرە بنووسە و بۆ قوتابییان بڵاوی بکەرەوە.
تاقیکردنەوەی سۆما
بۆ هەر قوتابییەک پەڕەی تاقیکردنەوە چاپ بکە و مامۆستا بە مۆبایلەکەی پەڕەکان سکان دەکات و نمرە دەدات.
دایک و باوک
دایک و باوک ئامادەبوون و نمرەکانی منداڵەکەیان دەبینن.
مەلزەمەی مامۆستایان
مامۆستایان تێبینی و مەلزەمەکانیان بۆ قوتابییان بڵاو دەکەنەوە، لە خوێنەرێکی تایبەت بۆ مۆبایل.
بەشداریکردن بۆ قوتابییان
قوتابخانەکان دەتوانن کۆدی پاکێجی نایاب بۆ قوتابییانیان وەربگرن.
مامۆستایەکی تاکیت؟
مامۆستایانی تایبەتیش دەتوانن شوێنی کاری خۆیان هەبێت: پۆل، قوتابی، بابەت و تاقیکردنەوە، بەبێ ئەوەی قوتابخانەیەکی تەواو بن.
تەنها ئەوەی پێویستتە
هەر قوتابخانەیەک بڕیار دەدات کام بەش بەکاربهێنێت، بۆ نموونە تەنها قوتابی و تاقیکردنەوە، بەبێ خشتە و ئامادەبوون.
دەتەوێت قوتابخانەکەت بەشداری بکات؟
پەیوەندیمان پێوە بکە و پێکەوە ڕێکی دەخەین.