بڕۆ بۆ ناوەڕۆک
ئەزموون

تاقیکردنەوەی تایبەت

چۆن تاقیکردنەوەیەکی تایبەت بە خۆم دروست بکەم؟

لە «تاقیکردنەوەی تایبەت»دا خۆت بڕیار دەدەیت چی بێت: پرسیارەکانی وەزاری یان پرسیارەکانی ئەزموون، نوێ یان قورس، و چەند پرسیار.

هەنگاوەکان

  1. ١

    «تاقیکردنەوەی تایبەت» بکەرەوە

    لە «تاقیکردنەوەکان» «تاقیکردنەوەی تایبەت» هەڵبژێرە و بابەت و بەشەکان دەستنیشان بکە.

  2. ٢

    سەرچاوەی پرسیارەکان

    لە «فلتەر»دا سەرچاوە دیاری بکە: «پرسیارەکانی تاقیکردنەوە» کە بە پێی ساڵ و خول هەڵیان دەبژێریت، یان «پرسیارەکانی ئەزموون».

  3. ٣

    جۆری پرسیار

    لە «جۆری پرسیار» دەتوانیت تەنها پرسیارە نوێیەکان، پرسیارە قورسەکان، یان پرسیارە نوێ و هەڵەکانی پێشووی خۆت هەڵبژێریت.

  4. ٤

    دروستی بکە

    ژمارەی پرسیارەکان دیاری بکە؛ ئەپەکە کاتی خەمڵێندراوت پێ دەڵێت. پاشان «دروستکردنی تاقیکردنەوە» دابگرە.

  5. ٥

    وەڵام بدەرەوە و تەواوی بکە

    بە ئازادی لە نێوان پرسیارەکاندا بڕۆ و بگەڕێوە. کە وەڵامی هەموویانت دایەوە، کۆتایی بە تاقیکردنەوەکە بهێنە.

  6. ٦

    ئەنجام و هەنگاوی داهاتوو

    دەستبەجێ نمرەکەت و ئەنجامی هەر بەشێک دەبینیت. «هەنگاوی داهاتوو» پێت دەڵێت لەسەر چ بەشێک زیاتر ڕاهێنان بکەیت و لە «پێداچوونەوە بە وەڵامەکان» تەنها هەڵەکانت دەبینیت.

دەربارەی ئەم تایبەتمەندییە: تاقیکردنەوەی تایبەت

ڕێنمایی تر

هەموو ڕێنماییەکان

ئەمساڵ، ساڵی تۆیە

ئەزموون دابەزێنە و پێش ئەوەی هەژمار دروست بکەیت سەیری بکە.

قوتابییەک بە خۆشحاڵییەوە گەشتەکەی دەست پێ دەکات