بڕۆ بۆ ناوەڕۆک
ئەزموون

تاقیکردنەوەی وەزاری لەسەر کاغەز

چۆن لە ماڵەوە تاقیکردنەوەیەکی وەک وەزاری لەسەر کاغەز بکەم و بە سۆما نمرە وەربگرم؟

ئەگەر دەتەوێت ڕێک لە کەشوهەوای تاقیکردنەوەی وەزاریدا ڕاهێنان بکەیت، ئەزموون پەڕەی پرسیار و فۆڕمی سۆمات بۆ دروست دەکات و پەڕەکەت بە کامێرا نمرە دەدات.

هەنگاوەکان

  1. ١

    تاقیکردنەوەکە دروست بکە

    لە «تاقیکردنەوەکان» «دروستکردنی تاقیکردنەوەی وەزاری» دابگرە و بابەتێک هەڵبژێرە.

  2. ٢

    دوو فایلەکە چاپ بکە

    دوو فایلت پێ دەدرێت: پەڕەی پرسیارەکان و فۆڕمی سۆما. هەردووکیان چاپ بکە.

  3. ٣

    وەک ڕۆژی وەزاری وەڵام بدەرەوە

    کاتژمێرێک دابنێ، مۆبایلەکەت دوور بخەرەوە و وەک ئەزموونی ڕاستەقینە وەڵامەکان لەسەر فۆڕمی سۆما پڕ بکەرەوە.

  4. ٤

    پەڕەی سۆما سکان بکە

    بچۆ «سکانکردنی پەڕەی سۆما» و وێنەی پەڕەکە بگرە، بە جۆرێک کۆدی QRـەکە لەناو چوارچێوەی وێنەکەدا بێت.

  5. ٥

    نمرەکەت وەربگرە

    «ژماردنی ئەنجام» دابگرە. نمرەکەت یەکسەر دەردەکەوێت و دەبینیت لە هەر پرسیارێکدا چیت هەڵبژاردووە.

دەربارەی ئەم تایبەتمەندییە: تاقیکردنەوەی وەزاری لەسەر کاغەز و سکانی سۆما

ڕێنمایی تر

هەموو ڕێنماییەکان

ئەمساڵ، ساڵی تۆیە

ئەزموون دابەزێنە و پێش ئەوەی هەژمار دروست بکەیت سەیری بکە.

قوتابییەک بە خۆشحاڵییەوە گەشتەکەی دەست پێ دەکات